
گوڵاڵە ساڵح حەسەن
ئازادیی ئافرەت یەکێکە لە جوانترین و پیرۆزترین چەمکەکانی مرۆڤایەتی کاتێک کۆمەڵگە ڕێگە بە ئافرەت دەدات لەژێر سێبەری کۆتوبەندو نەریتە چەقبەستووەکان بێتە دەرەوە دەرگایەک بەڕووی جیهانێکی پڕ لە داهێنان میهرەبانی و ئاوەدانیدا دەکرێتەوە ئافرەتی ئازاد دەبێتە سەرچاوەی وزە دایکێکی پێگەیشتوو و هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە بنیاتنانی نیشتماندا لێرەوەیە کە دەبینین ئەم مەخلوقە چەندە جوانتر و بەبەرهەمتر دەبێت کاتێک مافە سروشتییەکانی خۆی بەدەستدەهێنێت
بەڵام ڕەهەندی هەرە گرنگ و قووڵی ئەو هاوکێشەیە پەیوەستە بە وشیاری و ژیری خودی ئافرەتەکەوە ئازادیی ڕاستەقینە بەبێ بەرپرسیارێتی تەنها دەبێتە پشێوی کاتێک ئافرەتێک خۆی خاوەنی عەقڵێکی پڕ لە دانایی بێت دەزانێت چۆن قەدری ئەو ئازادییە بگرێت و بیقۆزێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆی و خێزانەکەی ئەو تێدەگات کە ئازادی بەواتای ڕاکردن لە بەها بەرزە مرۆییەکان نییە بەڵکو بەواتای خاوەندارێتی بڕیارەکان و بەهێزکردنی کەسایەتی خۆیەتی ئافرەتی ژیر و هۆشیار ئەو سنوورە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییانە نابەزێنێت کە ڕێز و شکۆی دەپارێزن ئەو دەزانێت کە سنووری ئازادییەکەی ئەو شوێنەیە کە زیان بە بەها جوانەکان و مافی ئەوانی تر نەگەیەنێت ئەم جۆرە هاوسەنگی لە نێوان ئازادی و بەرپرسیارێتیدا بەرزترین ئاستی جوانی و کامڵبوونی مرۆڤ نیشان دەدات ئافرەتی ئازاد و ژیر نەک تەنها خۆی بەڵکو تەواوی کۆمەڵگە بەرەو ڕووناکی و پێشکەوتن ئاڕاستە دەکات.
