
باڵیۆزی بەریتانیا له ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێـت، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت گه‌روی هورمز بكاته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ی ناردنی كه‌شتی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه تا بتوانێت هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر.
ئاژانسی سی بی ئێس نیوز له زاری باڵیۆزی بریتانیا له واشنتن بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پلانی هه‌یه گه‌روی هورمز بكاته‌وه و ئاسایشی كه‌شتیوانی به كه‌شتی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و زانیاری هه‌واڵگری مسۆگه‌ر بكات.
له 19هه‌مین ڕۆژی ئاگربه‌سته‌كه‌دا، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی سزاكان و جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆكه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆن یان ده‌رده‌چن، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گه‌مارۆی به‌نده‌ره‌كانی ئێرانیشه‌وه رێگریان له 37 كه‌شتی كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كیهر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسیان له "پێویستی به‌په‌له" بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز كرد.
