ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتی چین لە گەرووی هورمز تێپەڕبووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گەمارۆ نوێیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی دەریایی ئێران چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تێپەڕبوونی ئەم کەشتییە چینییە لە کاتێکدایە، کە تەنیا یەک ڕۆژ بەسەر بڕیاری نوێی واشنتۆن بۆ توندترکردنی گەمارۆ دەریایییەکان بەسەر ئێراندا تێدەپەڕێت، کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە.
چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوەی چین نیشانەی بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆنە لەسەر پرسی وزە و پابەندنەبوونی تەواوی چین بەو سزایانەی کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر تاراندا دەسەپێندرێن.

وتاری نووسەران