​ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، پەیامێکی توند ئاراستەی لایەنە هێرشبەرەکان دەکات و ڕایگەیاند: 

​دانیشتوانی ئەم دوو گەڕەکە هاوڵاتی مەدەنین و سوورن لەسەر مانەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان. پاراستنی گەڕەکەکانیش لە ئەستۆی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدایە و مافی خۆمانە بەرگری لە ژیان و کەرامەتی خۆمان بکەین. 

 

 

ئەنجومەنەکە بە فەرمی "حکومەتی کاتی" (ئۆپۆزسیۆنی سوریا) بە بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی ئەو کوشتار و هێرشانە دەزانێت کە دەکرێتە سەر ئەم گەڕەکە گەمارۆدراوانە.

 جەخت دەکەینەوە کە ئێمە تەنها داوای ئاسایش و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانمان دەکەین و لەبەرامبەر هیچ هەڕەشەیەک چۆک دانادەین.

 

وتاری نووسەران