لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

دەسەڵاتداران مێژوو دەنووسنەوە: دووبارەبووەترین کڵێشەی مێژووە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم باوەڕە باوە ڕاستە؟ مێژوو چۆن دەنووسرێتەوە و کێ مێژوو دەنووسێت؟

لیڤی ڕۆچ، پرۆفیسۆری یاریدەدەری مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست لە زانکۆی ئێکسترا

بێگومان تا ڕادەیەک ئەم پەندە کۆنە ڕاستە کە سەرکەوتووەکان مێژوو دەنووسنەوە. چ پێمانخۆش بێت یان نا، ڕابردوو لەڕوانگەی دەسەڵاتدارانی نوێ و لەدیدی بەرژەوەندی و ئایدیالە جیهانییە ناسراوەکان دەبینین. بۆیە گۆڕانی تەریبی ڕەوتی مۆدێرنیتە بەگۆڕانی ئاسایی دەبینین و ئەو بنبەستانە ڕەتدەکەینەوە دەکەونە سەرڕێی مۆدێرنیتەوە.

ئەو ناوەندانەش چاودێری نووسینی مێژوو دەکەن، کە لەفۆرمۆلەبوونی مۆدێرنیتە ڕۆڵیان دیتوە. بۆنموونە لەئینگلتەرا ئەرشیفی نیشتمانی و کتێبخانەی بەریتانیا، مێژووی نوێی ئینگلتەرا و سەدەکانی ناوەڕاستییان نووسیووەتەوە و تۆمارییان کردووە و بۆ باقی وڵاتانی ئەورووپیش ڕاستە. هەڵبەتە ئەوە شتێکی نوێ نییە. ئەم کتێبخانە و ئەرشیفە گەورە ئایینیانە لەسەردەمی کۆن و ناوەڕاستدا حکومیبوون و زانیارییەکانیان بە پێی ئارەزووی خۆیان ڕێکدەخست.

بەڵام مەرج نییە میژووی نووسراویسەرکەوتووان، درێژە بەمانەوەی خۆی بدات. وەک زۆربەی لایەنەکانی دیکە، تەنیا هەندێکجار دەسەڵاتداران تووانیوویانە مێژوو بنووسنەوە. بەردەوامی مێژوو، بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریش دەگۆڕێت. هەموو دەسەڵاتداران هاوشێوەنین، تەنانەت وەک باوکانیان نەبووبن. لەگەڵ ئەوەشدا، فاکتەرەکانی سەرووی دەسەڵاتی سیاسیش کاریگەرییان لە سەر مانەوەی تۆمارە مێژووییەکان هەبووە.

بۆ نموونە دەربارەی سەدەکانی ناوەڕاست، بە هۆی بوونی خوێندەواری خوێندنەوە و نووسین، هەر لە هەوەڵەوە توانرا تۆمارەکان تۆماربکرێن. پێش سوودوەرگرتن لە نووسینی دەقێک، بە گشتی پشتبەستووبوون بەڕوانگەکانی سێیەم، چ ڕوانگەی دەسەڵاتداران یان هتد. بۆنموونە، چیرۆکی پەلامارەکانی وایکینگەکان نەک بەدەستی خۆیان، بەڵکو بەدەست قووربانیەکانیان نووسراوەتەوە. هەرئەوەش بۆ ڕاپەڕینی سڵاڤییەکان لە ساڵی ١٩٨٣ی زایینیش ڕاستە، کە سەریکێشایە ڕووخانی هەندێک لە شانشینە مەسیحییەکان لەخۆرهەڵاتی ئەڵمانیای ئەمڕۆ و تا ڕادەیەک ئێمە هەموو ئەو بەسەرهاتە لەزمانی قووربانییە ئەڵمانیەکانەوە دەبیستین، نەک دەسەڵاتداری تاغوت. هەمیشە مێژوو،لەدەرەوەیڕەگەزە سادەکانە.

لوسی ڤودینگ، مامۆستای مێژوو لەزانکۆی ئێکسفۆرد

پێدەچێت سەرکەوتووان هەندێک مێژووییاننەنووسیبێتەوە. بۆنموونە لەمێژووی چاکسازیی ئینگلتەرا، ئەم وڵاتەی کردە میللەتێکی پرۆتستان لەبەرامبەر دووژمنانی کاسۆلیکلەودیوی ئاوەکان، تا چەند سەدە زۆربەی گێڕانەوەکانی وڵاتی تێکەڵی زەفەرپێبردنی پرۆتستانی کرد. کڵێسای کاسۆلیک پێش چاکسازییەکان بەخورافات و سەرکوتکەر دەزانراو لەبەرامبەردا ئایدیا پرۆتستانیەکان ئازادیخوازانە،ڕۆشنبیرانە و دواتر کاسۆلیکەکان بەتیرۆرکەر و پەلاماردەری کەشتییەکانی ئیسپانیا دەزانران.

تەنیا لەدەیەکانی کۆتایی سەدەی ٢٠، کەبەهەڵوێستی شووناسی ئایینیداچوونەوە، ئەم گێڕانەوەیە چووە ژێر پرسیارەوە. پاشان ڕاڤەیەکی مێژوویی جیاواز دەرکەوت دەیگووت، لەڕاستیدا کڵێسای کاسۆلیک پێش چاکسازییەکان خاڵی بەهێزی زۆر بوو و پرۆتستانیزم زۆربەی چەمکە "بەهادارە" کەلتوورییەکانی لەناوبرد، کە نووخبە نەخوێندەوەرەکان برەویان پێدەدا.

هاوکات پێناسەکردنی "سەرکەوتوو"، لەمێژوودا مەسەلەکردە. مەبەستمان لەم ناونیشانە ڕێک کێیە؟ لەدنیای لێڕوانین، دوو نووسەر یان شاعیر یان شانۆنامەنووس یان تیۆرسێنی سیاسی نادۆزییەوە تەواو هاوڕابن.

لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک مێژوو بۆخۆی برەوی سیاسی پەیدا دەکات، دەکرێت ببێتە ئامڕازێک بۆ سەرکەوتن. لە هەر سەردەمێک، وەک سەردەمی مە، سیاسییەکان بێمتمانەیی مێژوو بۆ ئامانجەکانیان دەگۆڕن، بەڵام ئەمە مێژوو نییە سەرکەوتووان نووسیبێتییانەوە، بەڵکو زیاتر لە دزینی مێژوو دەچێت لە لایەن کەسانێک کە هەوڵی سەرکەوتن دەدەن، بەڵام مێژوو چارەسەری دەروونی ئەم کێشەیە دەکات. ئەگەر مێژوو بەدروستی بنووسرێتەوە، بەڕە لەسەر شێواندنەکان هەڵدەداتەوە. مێژوونووس دروست ڕابردوو ناگێڕێتەوە، بەڵکو باسیدەکات. واتا هەر چەند کەسانی بوودەڵە دەتوانن دەستکاری مێژوو بکەن، مێژوو بەکاربێنن بۆ ئاشکراکردنی کەسانێک نەک بەدوای حەقیقەتەوەن، بەڵکو هەوڵی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی کەسی دەدەن.

فیلیپ سەر، مێژوونووس

ئەگەر مێژووی سەردەمی پەڕینەوەی پۆستکۆمۆنیزمی ئەورووپا پاش ساڵی١٩٨٩ لەبەرچاوبگرین، ئاشکرایە ئەم مێژووچکەیە سەرکەوتووانی شەڕ نووسیوویانەتەوە. لە ڕاستیدا ئەم سەرکەوتنە واکامڵ بوون، کەفرانسیس فۆکۆیاما بەئاشکرا گووتی، بەم نزیکانە شتێکی نوێ بۆ نووسین نابێت، بەکۆتایی مێژووی زانی، واتا ڕۆیشتنی دنیا بەرەو ئابووری بازاڕی ئازاد و لیبراڵ دیموکراسی.

بەڵام دەبێت لەخۆمان بپرسین، مەبەستمان لە "دەسەڵاتدار" چییە، ئایا دڵنیایین دەسەڵاتدار کێیە؟ کەی دەتوانین سەرکەوتنەکەی ڕابگەیەنین؟ فۆکۆیاما بۆ سەرهەڵدانی کەپیتالیزمی جیهانی ڕاستی دەکرد، بەڵام سەرقاڵ بوو کە سەرمایەداری دەتوانێت لەڕژێمە دیکتاتۆرییەکانیشدا گەشە بکات.

ئەمڕۆ ڕەخنەگرتن لە فۆکۆیاما ئاسانە، بەڵام زیاتر بیرمەندانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان پەیڕەویان لەگریمانەکانی کرد، کە بەسەردەمی پۆست کۆمۆنیزم کاریان دەکرد و لەشێوەی چەسپاندنی دیموکراسی، بەتایبەتیکردن و چاکسازییەکانی دیکەی بازاڕ – تەوەرییان کۆڵییەوە. لە کاتێکدا ئەم بیرمەندانە، لە قەیرانە بەراییەکانی دیموکراسی، وەک کەمبوونەوەی بەشداریکردنی دەنگدەران، بێئاگا بوون. کاریگەرییە لاوەکییەکانی دی چاکسازیی نیولیبراڵەکان وەک زیادبوونی نایەکسانی ناوچەیی و کۆمەڵایەتیش لەچاوەکان بەدووری مانەوە.

نووسینەوەی مێژوو بەدەست سەرکەوتووان، واتا دەبێت دۆڕاوانیش هەبن. لە سەردەمی پۆست ساڵی١٩٨٩، لێکدانەوەی دووجەمسەری (خێر و شەڕ)، تۆی هاندەدا ئیدانەی کۆمۆنیزم بکەی، کەچی ئەم ئەزموونە جیاوازەی کەسانێک هاوتا نەبوو، کە لەژێر سایەی کۆمۆنیزمدا دەژیان. هەر چەند لانیکەم لەخۆرئاوا، کۆمۆنیزم ئەرشیفکرا، پۆست کۆمۆنیزمی شەڕی ساردو پۆلێنکردنی کۆنی ئەورووپا بۆ بلۆکی خۆرئاوا و خۆرهەڵات درێژەی بەمانەوەی خۆیدا. تا ڕادەیەک ئەم دۆخە تاقەیرانی دارایی ساڵی٢٠٠٨ بەردەوام بوو، بەڵام دەسەڵاتی نیولیبراڵ دوای ئەوە شکستیهێنا، یەک چونکە حکوومەت "ئەهریمەنی"، دەبێت قەیرانی دارایی جیهانی نەهێڵێت و بیگێڕێتەوە و پاشان لەبەرەی سیاسی، ساڵی٢٠١٦ گرتنەدەستی دەسەڵاتمان لەلایەن تووندڕەوەکانی دژەلیبراڵی پۆپۆلیست وناسیۆنالیستەکان بینی. ڕەنگە لەم بوارەدا لەخۆمان بپرسین: ئەرێبەڕاست وەکدەڵێن دەسەڵاتدارانی جەنگی سارد سەرکەوتن؟ هیچ زەفەرپێبردنێک ئەبەدی نییە و هەر وەک هیچ مێژوویەک هەمیشەیی نییە. دەتوانین بووێرانە بڵێین لوتبەرزی خۆرئاوا (خۆبەدەسەڵاتدارزان)، بەڵگەیەک بوو وەکدەڵێن،دەسەڵاتدارانی جەنگی سارد، سەردەمی ئاشتی دوای ساڵی ١٩٨٩یان دۆڕاند.

برێجێت هێڵ، مامۆستای مێژووی نوێ لە زانکۆی سانت ئەندرۆز

ئەگەر بەرکەوتەت بەمێژوونووسێکی پرۆفیشناڵ بووبێت و لە جلوبەرگ و ئۆتۆمۆبێل و ماڵەکەیتهەڵڕوانیبێت، چیدی ناڵێی مێژوو سەرکەوتووان دەینووسنەوە. هاوکارەکانمان لە توویتەر نووسییان، هەرگیز دەربارەی خۆیان هەستییان بەڕوانگەیەکی وانەکردبوو، بەڵام بەدەر لەم گاڵتانە، ڕەوتی پرۆفیشناڵبوونی ئەم بەشە کە لانی کەم لە سەدەی هەژدەیەم گڤەی دەهات، وایکرد تا ئەمڕۆ بە گشتی مێژوونووسان مێژوو بنووسنەوە. کۆمەڵگەی ئەکادیمی لەسەدەی ٢١ ئازاری نافرەیی چەشت، بەڵام لانی کەم پەی بە پێویستی شیکارکردنی ڕابردوو بە هەموو ئاڵۆزییەکانییەوە بردووە.

پرسیاری سەرکەوتووان و دۆڕاوان گەورەترین ئاکامی مێژوویی کۆیلەیی و کۆڵۆنیالییە. جگەلەوە، بۆ مێژووی جیهان بابەتێکی سەرەکییە و ئامانج لەخستنەڕووی بەگژداچوونەوەیە بەگێڕانەوە باوەکانی بابەتی دەوڵەت، میللەت. پێویستە گوێ لەچەند کەسێک بگرین؟ئەزموون و هەنگاوی کێ بە شایانی شیکردنەوە دەزانین؟

ئەمجۆرە پرسیارانە کاریگەرییان لەسەر لێکۆڵینەوەی مێژوو هەبووە.بۆ نموونە دەربارەی مێژووی نوێی ئەورووپا، لانی کەم لە ساڵی١٩٧٠، زانایان هەوڵیبەدەستهێنانەوەی مێژووی کەمینە بێبەش و چەوساوە و ئەو گروپانەیاندا، مێژووینووسراویانزۆر نەبوو.

دەربارەی بەرایی قۆناغی نوێ، مێژووی ژنان، مێژووی کەسانی ڕەگەز گۆڕاو، مێژووی کەمینە ئایینیەکان، مێژووی پەنابەران و کۆچبەران، بۆ هەموو ئەم گرووپانە پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە و تۆمارکراوە. بۆ نموونە مێژوونووسان بەلێکۆڵینەوە لەشێتی جادووگەری سەدەکانی ١٦ و ١٧ی زایینی، توانیان گێڕانەوەی شێوێندراوی پێشینەی ڕەسمی ببەزێنن و بەسوودوەرگرتن لەڕێبازەکانی ئیلهامگرتوو لە ئەنترۆپۆلۆژیا ودەروونناسی، بۆچوونی تۆمەتباران وەربگرنەوە. تەنانەت گێڕانەوە مێژووییەکانی شەڕەکان، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ بەدەست حکومەتەکانەوە بوون و لەسەر گەمەی سیاسی و دیپلۆماسی و ستراتیژی سەربازی قووڵببووەوە، ئەمڕۆ گۆڕاوە و ئەزموونەکانی کۆمەڵگە بریتییە لەخۆی و کەسانێک، کە لەهەموان زیاتر ئازاری شەڕ دەچێژن.

کەوایە بەڵێ، بێگومان سەرکەوتووانمێژوودەنووسنەوە، بەڵام خۆشبەختانە بوونی گروپێک لەمێژوونووسانی پابەند و شارەزا، هەر چەند هەژار، هەمیشە هەوڵدەدەن گێڕانەوەی سەرکەوتووان بخەنەلاوە.

سەرچاوە: History Today

وتاری نووسەران