
بارزان محمدە سوورە
عیراق و ئێران
تورکیاو عیراق
سوریاو وعیراق
تورکیاو سوریا.
ئەو ڕێکەتننامانەی لەنێوان دەوڵەتە داگیرکەرەکانی چوارپارچەی کوردستاندا ئەوە لە ئێستادا ڕێڕەوەکانی خۆیان وەردەگرن و بەپێی کات دەچنە واری جێبەجێکردن، عیراق و ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکان ڕێکەوتون کە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان، کە هەڵقوڵاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن ئەوە چەک داماڵینان کراو شۆڕشێک، کەهەزاران گەنج ولاوی کوردی تێدا بووە قوربانی ئاشبەتاڵی پێکراو هاتنەوە خاڵی سفر. کە ئەوە گەورەترین شکەستە نەک بۆ خەڵکی ڕوژ هەڵات بەڵکو بۆ کورد بەگشتی چونکە ئێستا سەرەتایەکە لە ئێستادا ئەو ڕێکەوتنەی نیوان ئێران و عیراق چووە بواری جێبەجێکردن، ئەگەر بەبێ گرفت بڕوات ئەوە شتی گەورەتری لەدوایدێت و بەچەک داماڵینی حزبەکانی ڕۆژ ئاواو باکور و باشوریش یەک لەدوای یەک دێن.
جگەلەچەک داماڵین بڕیاریەریەریش وەک هەرکات ئێران بیوێت داوای هەرکەس و سەرکردەیەک بکات ئەوکات نەک عیراق بەڵکو هەرێمی کوردستان بەناچاری ڕادەستی ئێران دەکات؛
ڕێکەوتنی عیراق و تورکیاش دەستپێدەکات و داوای داماڵینی چەک دەکات لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی باکور کەباڵی کەجەکەیە باڵی سەربازی پەکەکە بەڵام ئایا پەکەکە وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵات بەئاسانی و بێ هیچ مەرجێک چەک دادەنێن یان شەڕدرووست دەبێت؟شەڕی نێودەوڵەتی یان نێوخۆیی بە ئەگەرێکی زۆڕەوە شەڕی نێوخۆییشان پێدەکەن و دوای ئەوەش دەرفەت بۆ بەغداد خۆش دەبێت، کە هێزکانی پێشمەرگە لەباشووری کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا داوای چەک داماڵین بکات و وەزارەتی پێشمەرگە نابێت هەبێت چونکە عیراق وەزارەتی هەیەو پێویست بەدوو هێزی چەکدارناکات بەهەمان فۆڕمیش هەرکات تورکیا و روسیاش لێکنزیک ببنەوە مەترسی گەورە لەسەرکیانی کورد لە ڕۆژئاواش دڕووست دەبێت بەڵام تا ئەمریکاو ڕووسیا لێک دووربن کارەکانی ئەوان ماشی دەبێت بەڵام هەرکات لە ئۆکرانیا ئەمریکاو ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا لێکنزیک بوون بە ئەگەرێکی زورەوە ڕۆژ ئاواش دەبێتە قۆچی قوربانی ئۆکڕانیا و کورد هەموو ئەوقوربانی و شۆڕش و حەسرە و ماندوو بوونانەی کردوونی بە با دەڕوات و هیچ شتێک نامێنێت بەناوی قەوارەو هێزو پێشمەرگەو شۆڕش و کوردایەتییەوە بۆیە ئاگاداربن.