
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات، بۆ هاوخەمی دەربڕین بۆ کۆچی دوایی برایان حسێن بەهائەدین
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا "حسێن محەممەد بەهائەدین"ـی برای بەڕێزتانم پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
ئومێدەوارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
ئەبوو کاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
