ڕێگای کوردستان
​دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تۆمەتبارکردنی لایەنە باڵادەستەکانی باشوور بەوەی چەکەکانیان بەدەست ئەو هێزانە نەگەیاندووە، شەپۆلێکی نوێی گرژی سیاسی ناوخۆی هەرێمی گرتووەتەوە.
پارتی و یەکێتی یەکتری بە شاردنەوەی چەکەکان تۆمەتبار دەکەن و ڕاستیەکان دەشارنەوە.
ئێستا بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لەژێر گوشارێکی توندی واشنتۆن دان و نیگەرانییەکانی تڕەمپ لە شاردنەوەی ئەو هاوکارییە سەربازییانە، ئەگەری لێکەوتەی قورسی بۆ سەر پێگەی هەرێم هەیە.
​ئەم بابەتە مێژوویەکی نزیکی هاوشێوەی هەیە، کاتێک ئەمریکا هاوکاری دارایی بۆ مووچەی پێشمەرگە دەنارد، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی گشتی بەکاریان دەهێنا.
دوای ئاشکرابوونی ئەو بابەتە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە، حکومەت ناچار کرا حەوت مووچەی خوراو بۆ پێشمەرگە بگێڕێتەوە.
ئێستاش پرسی دیارنەمانی چەکەکان وەک قەیرانێکی متمانە لە نێوان هەولێر و واشنتۆن سەریهەڵداوەتەوە.
بە بۆچونی چاودێرانی سیاسی، ئەگەر بەرپرسانی هەرێم نەتوانن ڕوونکردنەوەی قایلکەر بدەن، ئەوا تێچووی ئەم شاردنەوەیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زۆر گران لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

وتاری نووسەران