عەبدولعەزیز یونس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەرێمی فورات، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی هەسەدە، لەگەڵ عەرەبەکان لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی هیچ پێکهاتەیەک بونیاد نەنراوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆرینەی هۆزە عەرەبییەکان تا ئێستاش لەگەڵیان کار دەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر چەند جیابوونەوەیەک ڕوویاندا.
یونس ڕوونیکردەوە کە هەسەدە لە ڕەققە و لە چەندین بەرەی جیاواز لە دێرەزوورەوە تا سەرێکانی لەگەڵ هۆزە عەرەبییەکان کاری کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە متمانە هیچ ڕۆژێک ڕەها نەبووە بەوەی کە هەموو هۆزەکان وەک هاوپەیمان دەمێننەوە و خیانەت ڕوونادات.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە، زیاتر ووتی، کێشەکە لە ڕوانگەی ئەوەوە لەگەڵ عەرەب وەک ناسنامە نییە، بەڵکو لەگەڵ فیکری شۆڤێنییە کە هەوڵی سڕینەوەی گەلی کورد و کولتوور و زمانەکەی دەدات. پێشی وایە ستەمە کە هەڵوێستێکی دوژمنکارانە بەسەر تەواوی هۆزە عەرەبییەکاندا گشتگیر بکرێت.
هەروەها یونس تیشکی خستە سەر کاریگەریی دەیان ساڵ حوکمڕانیی بەعس لەسەر کورد و باسی لەو هەڵانەش کرد کە لە قۆناغەکانی پێشوودا دراون و ووتی، ڕەنگە خوێندنەوەی سیاسییان لە هەندێک وێستگەی هەستیاردا گونجاو نەبووبێت، هاوکات داواشی کرد لەم قۆناغەی ئێستادا یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بەهێزتر بکرێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا