بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی، مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزباییان ئاراستە دەکات

ئەمە ناوەڕۆکی پەیامەکەیە

بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێزان: ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە ڕێکخەری گشتی و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی، بەناوی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانەوه، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.

بزووتنەوەی گۆڕان کاریگەری لە گۆڕانکاریە سیاسیەکان دیاربووە، لەم قۆناغەدا ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە پێناوی بەدیهێنانی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستانیدا بە بایەخەوە دەبینین،
دڵنیان بە هەماهەنگی زیاتری نێوان لایەنەکان دەتوانین پاراستنی قەوارەی هەرێم و ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکەین، هەر لەو پێناوەدا جەخت لە پەیوەندی نێوان حزبمان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەینەوە

        
            لە گەڵ ڕێزماندا
    

         مەکتەبی سیاسی
    حزبی شیوعی کوردستان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا