
لە پێشوازیی ١٤ی شوبات، ڕۆژی شەهیدی شیوعی، بە شکۆوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە، یەکێک لەو شەهیدانە هاوڕێی ئازا و ورەپۆڵاین (ئەحمەد بربن) کوڕە قارەمان و بە جەرگەکەی شاری بابل دەکەینەوە.
ئەمەی دەیبینن، تەنیا پارچە قوماشێک نییە، بەڵکوو شاھێدێکی زیندووی خۆڕاگری شیوعییەکە لە ناو ژووری لە سێدارەدان لە زیندانی موسڵ.
شەهید ئەحمەد بربن لە ساڵی ١٩٨٣ و لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەیدا، ئەم کارە هونەرییەی لەسەر یەکێک لە کراسەکانی لە زینداندا نەخشاند؛ ئەو کاتەی تەنیا چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ بردنی بۆ بەردەم پەتی سێدارە.
کاتێک بۆ دوا دیدار دایکی لە زیندان سەردانی کرد، شەهید کراسەکەی سپارد بە دایکی، بە ئومێدێکی پۆڵاینەوە پێی وت: «کاتێک ڕژێمی سەدام ڕووخا، ئەم ئەمانەتە بگەیەنە بارەگای حزب.»
خواستی شەهید هاتە دی و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، ڕوخانی بەعس، دایکی بە جەستەیەکی ماندوو و لەسەر کورسیی کەمئەندامییەوە، وەسیەت و یادگاریی کوڕە شەهیدەکەی وەکوو گرانبەهاترین ئەمانەت گەیاندە حزب، ئێستاش بە شانازی شکۆوە لە بارەگای حزب پارێزراوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شیوعی
شەهیدانی ڕێگای ئازادی و نیشتمان.