مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی حەمید  مەجید موس ا سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت: لە کاروانی خەبات و تێکۆشانیدا هاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک مام جەلال و  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری عیراقی، هاورێ حەمید مەجید موسا ناسراو بە  ئەبو داود سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق، پرسە وماتەمی خۆمان بە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان و گشت لایەنگرانی حزبی شیوعی و تێکۆشەرانی چەپ و دیموکراتخوازی وڵات ڕادەگەیەنین. 
بەڕێز حەمید مەجید موسا لە کاروانی خەبات و تێکۆشانیداهاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک مام جەلال ویەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو له پشتیوانی پرسە نیشتمانی و مافە نەتەوەیەکانی گەلی کوردا.
درود بۆ مێژووی پڕ لەسەروەری تێکۆشەری ڕۆژانی خەباتی سەخت، مامۆستا حەمید مەجید موسا.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28-2-2026

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا