
ئەمڕۆ ٦٣ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهید کردنی هاوڕێ سەلام عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق لەلایەن بەعسییە فاشی و چەتە حەرەس قەومی و کودەتاچیەکانەوە تێدەپەڕێت.
حسین احمد الرضي الوسوی ناسراو بە ( سلام عادل ) سکرتێری حزبی شیوعی عێراق، لە ڕۆژی ١٩-٢-١٩٦٣ لە شاری بەغدا دەستگیر دەکرێت و دەستبەجێ ڕەوانەی زیندانە هەرە ترسناکەکەی قصر النهایة دەکرێت و دەخرێتە ژێر ئەشکەنجەیەکی سەخت و جەستەی ئەنجن بە ئەنجن دەکرێت، بەڵام هیچ زانیاریەک ئاشکراناکات و بە جەللادەکان دەڵێت: من سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراقم، پاراستنی حزب و نهێنییەکانی لە ئەستۆی مندایە و دەیپارێزم.
بەعسییەکان دوای بێ ئومێد بوونیان لەوەی بتوانن هەرەس بەم کێوی ورەیە بێنن، ڕۆژی ٧-٣-١٩٦٣ شەهیدی دەکەن و جەستەی شێوێنراوی دەخەنە ناو حەوزێکی تێزاب و دەیتوێننەوە.
کودەتاچییەکان ڕۆژی ٨-٣-١٩٦٣ لە رادیۆی بەغدای کودەتاچیەکان هەواڵی شەهیدکردنی هاوڕێیان سەلام عادل ، محمد حسين ابو العيس و حسن عونيه ئەندامانی سەرکردایەتی حزبیان بڵاوکردەوە.
درود بۆ گیانی سەرکردەی شەهید سلام عادل و گشت شەهیدانی ڕێگای سۆشیالیزم .
نەفرەت لە بەعس و هاوکارانیان.