
تراوما (trauma)، له یه‌كه‌م تێگه‌یشتندا بۆ كوردزمانێك زه‌بر بیرده‌خاته‌وه، زه‌برێكی تاریك، زامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، شۆكێكی ته‌ڵخ. تراوما خۆیشی هه‌ر له ده‌وری ئه‌م وێنه و ڕه‌هه‌ندانه ده‌سوڕێته‌وه. له كه‌ناڵه میدیاییه كوردییه‌كاندا، زه‌بری ده‌روونی به‌كاردێت؛ به‌شی خۆی ڕاسته، به‌ڵام وزۆرجار چه‌مكه خۆرئاواییه‌كان وه‌ك خۆی بمێننه‌وه باشتره- ته‌مومژێكی چه‌مكایه‌تییان تیایه كه مێژوویه‌كی دووری له‌پشته‌وه‌یه.
به‌و پێیه‌ی ده‌روونشیكاری، ڕۆحی هه‌موو لقه‌كانی ده‌روونناسییه، ناچارین ئاوڕ له تراوما بده‌ینه‌وه به‌پێی ده‌روونشیكاریی فرۆید. ده‌روون لای فرۆید ده‌زگایه‌كی ئیشكردنی وزه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك قه‌ڵغانیشی له‌نێوان خۆی و دونیای ده‌ره‌وه‌دا درووستكردووه. تراوما ئه‌وده‌م درووستده‌بێت كه ورووژێنه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان (ڕووداوه توندوتیژه‌كان) له ساتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌روون و میكانیزمه‌كانی به‌رگریی ئیگۆ (مرۆڤ) تێكده‌شكێنن. له ناوه‌وه ده‌روون به‌رده‌وام وزه ده‌لكێنێت به‌یه‌كتره‌وه و چالاكی به‌رهه‌مدێنێت، به‌ڵام له ساتی تراومادا ئه‌م پێكه‌وه‌لكاندنه ده‌پچڕێت.
تراوما گه‌رچی چه‌مكێكی سه‌ر به نه‌ریته‌كانی ده‌روونناسییه (به‌تایبه‌ت ده‌روونشیكاری)، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ڕووله‌دوا و ڕیترۆئه‌كتیڤ په‌یوه‌ستده‌بێته‌وه به كۆی مێژووی بیركردنه‌وه‌شه‌وه. وشه‌كه له یۆنانی كۆندا به واتای كونێك ده‌هات له له‌ش و گۆشتدا، دوایی به‌ره‌به‌ره گۆڕا بۆ كونێك له ڕۆح و ده‌رووندا. به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت كه سه‌ره‌تا چه‌مكه‌كه گه‌رچی له كه‌سه‌كه‌دا ڕوویده‌دا، به‌ڵام ڕیشه‌كه‌ی له دونیای ده‌ره‌وه‌دا بوو. بۆ نمونه، ئه‌و كاته‌ی ئۆدیبی یۆنانی چاوی خۆی كوێرده‌كات، هۆكاره‌كه چاره‌نووسێكی كه له ده‌ره‌وه‌ڕا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه. دواتر كه تاكی مۆدێرن له‌دایكده‌بێت، ده‌روونناسییه‌كان دێن چه‌مكه‌كه ده‌لكێنن به تاكه‌كه‌سه‌وه و تراوما ده‌بێته زه‌برێك له تاكدا.
له دونیای فیكردا، تراوما هه‌ر بۆ زه‌برێكی ڕۆحی و ده‌روونی به‌كارنایه‌ت كه به‌سه‌ر تاكدا بێت. به‌ڵكو وشه‌كه وه‌ك میتافۆرێكی لێ هاتووه بۆ هه‌ر شۆكێك كه له جیهان و دیارده‌كانی ناوی و كۆمه‌ڵگاشدا ڕووده‌دات. بۆ نمونه، بۆ نمونه كاتێك شۆڕشێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووده‌دات؛ ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی پێشوو تووشی تراوما هات. هه‌تا لای هیگڵ و ماركس، بێ ئه‌وه‌ی دان به وشه‌كه‌دا بنێن، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه. لای هیگڵ، ڕۆح یان جووڵه‌ی جیهان تێكڕا بریتییه له ڕیزێك زام و تراوما كه به‌رده‌وام خۆی ساڕێژده‌كات. واته هه‌ر قۆناغێكی گه‌شه له كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا، به تراومایه‌كدا تێده‌په‌ڕێت، به شكستێكدا كه ده‌یباته قۆناغێكی سه‌رووتر. لای ماركسیش، مێژوو شوێنی ڕوودانی تراوماكانه. ئه‌و خۆی ده‌ڵێت توندوتیژی مامانی مێژووه. گۆڕینی وشه‌ی توندوتیژی لێره‌دا بۆ تراوما، هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و ده‌كاته تراوما. توندوتیژی یان شۆڕش، مامانی مێژووه. توندوتیژی له شوێنی تردا، هه‌مووده‌م ناكاته تراوما؛ به‌ڵام له ناوكی بیركردنه‌وه‌ی هیگڵ و ماركسدا كه سه‌ر به فه‌لسه‌فه گه‌وره‌كانن ته‌واو له چه‌مكی تراوما نزیكده‌بێته‌وه.
تراوما، ئه‌و برینه‌یه كه پاش ڕووداوێكی كاره‌ساتبار تووشی مرۆ و كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. بۆ نمونه، ئه‌نفال ته‌نیا تاكی تراومایی و پاشماوه‌ی قوربانی جێناهێڵێت به‌ڵكو خودی كاره‌ساته‌كه‌ش هه‌ر تراومایه بۆ كۆی مێژووی كورد. تراوما ساڕێژده‌بێت، به‌ڵام شوێنه‌كه‌ی سفرنابێته‌وه. سلاڤۆی ژیژه‌ك له كتێبی "ده‌رباره‌ی باوه‌ڕ"دا نمونه‌یه‌ك دێنێته‌وه كه جیاوازیی تراوما ده‌كات له‌نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا. لای مرۆڤ تراوما ساڕێژده‌بێته‌وه، چونكه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و زمانی و ماناییه و شته‌كه كوێرده‌بێته‌وه. مرۆڤ كاتێك تووشی زامێكی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌بێت، به‌پێی كات ساڕێژی ده‌كات. به‌ڵام گیانه‌وه‌ران، به‌و پێیه‌ی ئه‌م جیهانه ڕه‌مزی و ماناییه‌یان نیه؛ تراوما بۆ ئه‌وان شتێكی تره. بۆ نمونه، كاتێك مرۆڤێك پێ به شاره‌مێرووله‌یه‌كدا ده‌نێت، ئیدی به‌یه‌كجاری له‌ناوده‌چن و ساڕێژبوونه‌وه‌یه‌ك له ئارادا نیه.
