
شەقامەکانی سانتیاگۆی پایتەختی چیللی، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی بەرفراوان بووەتەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانێتییەکی بەهێزی خوێندکاران، مامۆستایان و چالاکوانانی مەدەنییەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ناڕەزایەتییەکان لە دژی گرتنەبەری سیاسەتی سکهەڵچنین و کەمکردنەوەی مخصصات و بودجەی کەرتی پەروەردە، و داکشانی خێرای ئاستی گوزەرانی هاووڵاتیان لەلایەن حکومەتەوە سەریهەڵداوە. ئەم قەیرانە ئابوورییە ڕەخنەی توندی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی دابەزینێکی بێپێشینە لە ڕێژەی جەماوەریی و شەعبییەتی ئەنتۆنێو کاتست ی ڕاستڕەو کە سەرۆکایەتی چیلی لەدەستە.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی ئەم خۆپێشاندانانە، فشارێکی قورسی سیاسی لەسەر دامەزراوەکانی دەسەڵات دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەبسێنن ئەگەر حکومەت لە زووترین کاتدا چاو بە پلانە داراییەکانیدا نەخشێنێ .
