لەژێر دروشمی (لەگەڵ کوبا لەپێناو ئاشتیدا)،بە هەزاران شیوعی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، خۆپیشاندانیان لەدژی گەمارۆ ئابووریەکانی ئەمریکا، بۆسەر کوبا ئەنجامدا.
لە خۆپیشاندانەکەدا، ئاڵای کوباو وێنەی ڕائول کاسترۆیان بەرزکردەوەو دروشمیان دژ بە ئەمریکا دەووتەوە.  
خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی( پیازا دێل چینکویچێنتۆ)وە بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستی پێکرد، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی کوبا کە ڕووبەڕووی توندکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بووەتەوە، کە گەیشتووەتە ئاستی ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی نەوت و هەڕەشەی دەستدرێژییەکی سەربازیی ئیمپریالیستی لێدەکرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا