
ئەمڕۆ 31/3/2026 بەبۆنەی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، هاوڕێ ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، هاوڕێ هیوا عومەر جێگری سكرتێری حزب و هەردوو سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان دكتۆر كەمال شاكر و دکتۆر کاوە مەحموود و هاوڕێیانی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازیان لە میوانانی حزب ولایەنە سیاسیەکان کە پێکهاتبوون لە، باپیركامەلا سكرتێری پارتی رهنجدهرانی كوردستان و شاندێکی یاوەری و هەروەها شاندێکی، پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکێ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی بەڵێن عەبدوڵاو
شاندی، مەكتەبی سیاسی، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، و هاوڕێیان و خانەوادەی شەهیدان كرد.
میوانان بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم یادەیان ئاراستەی سەرکردایەتی حزب و کردو ڕۆڵ و خەبات و تێکۆشان و قوربانیەکانی حزبی شیوعییان بەرز نرخاند، لە قۆناغە جیاجیاکانی تێکۆشان، لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان.
حیزبی شیوعی لە ساڵی ١٩٣٤ەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، وەك قوتابخانەیەكی پێگەیاندنی تێكۆشەران و ڕۆشنبیران ماوەتەوە و هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی داكۆكیكردن بووە لە مافی چەوساوەكان و كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو، لەم كاروانەدا، باجێكی قورسی داوە و هەزاران شەهیدی لە پێناو بەدیهێنانی دروشمی "نیشتمانێكی ئازاد و گەلێكی بەختیار" پێشكەش بە خاكی نیشتمان كردووە، كە لە سەرووی هەموویانەوە سەركردە نەمرەكان و هاوڕێیانی نێو سەنگەر و ئەوانەی وەك كێو لەنێو زیندانەكاندا خۆیان راگرت و ورەی هاوڕێیانیان بەرز دەكردەوە و بوونە شۆرەتی خۆڕاگری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان.

















