هێرشی زەمینی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ بەردەوامە و هەسەدە دەڵێت، هێرشێکی دیکەیان تێکشکاندووە.

لە راگەیەندراوێکدا، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی دیمەشق جارێکی تر پێشێلی ئاگربەستیان کردووە و هێرشی زەمینییان بۆ خەراب عەشک لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستپێکردووە و بە تۆپ و چەکی قورس بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەکەن، ئەو هێرشانە بە پاڵپشتی ئاسمانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئەنجام دەدرێن.

ئاماژەی پێکرد، هێرشی چەکدارەکان لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشکێندراوە.

وتاری نووسەران