هاوڕێ کرێکار _ رێگای کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولله‌ لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی قەزای چەمچەماڵ، باوک و کوڕێک بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بە هۆی گرژیی نێوان دوو بنەماڵە بووە کە پێشینەی کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی وردەکارییەکانی تاوانەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکردووە.

وتاری نووسەران