
سەرەڕای ئەوەی لە بەغداوە وەزیری دارایی ڕاسپێردراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕێکارە یاساییەکان دەستیان پێکردووە، بەڵام دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕەوانەی بەغدا کردووە و هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا پارەکە ناگاتە دەستی وەزارەتی دارایی هەرێم. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی دارایی لە بەغداوە، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان بکرێت.