38 ساڵ لەمەوپێش رژێمی  بەعس شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بە گازی كیمیاوی كیمیاباران كرد, لە ئەنجامی ئەم تاوانە زیاتر لە 5000هاووڵاتی سڤیلی ئەم شارە بوونە قوربانی و نزیك دە هەزاریش بریندار بوون, رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەی قوربانیان لە هەڵكشاندایە بەهۆی مردنی بەردەوامی بریندارەكانەوە.
ئێمە لە یاداوەری 38 ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا, لە پێناو دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەكەمان, داواكارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .
ئەگەر ئەم داواكارییەی ئێمە كە 21 ساڵە دوبارەی دەكەینەوە ئەگەر جێبەجێ بەكرابایە, ئێستا كەیسی تاوانەكانی سنجار و دوزو شارو شارۆچكەكانی دیكە بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانەكان بە جینۆساید لە سەر ئاستی جیهانی دەناسێننران, یاخود  هەر رویان نادا, تاوانكارانیش لە سزا رزگاریان نابوو,
بۆیە لەم یادەدا داواكارین:
-بە زوترین كات عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتیەوە, پێویستە پەرلەمانتاری كوردستان لە بەغدا بە پشتیوانی ئازادیخوازان و دیموكراسیخوازان كاری جدی بكەن بۆ ئەم مەبەستە.
-دۆسیەی بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ببێتە یەكێك لە خاڵەكانی گفتوگۆی لایەنە كوردستانییەكان لە گەڵ بەغداو هەر لایەنێكی دیكە.
-عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن بكات لە گەلی كورد و تەواوی قوربانیانی تاوانە زەقەكانی " تاوانی جینۆساید, تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی, تاوانی جەنگ" لە كوردستان و تەواوی عێراق  و سەرۆك كۆمار لە بڕی وڵاتی بكەری تاوان ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.
-نابێت تاوانبارانی تاوانە مەزنەكان "ئەنفال, هەڵەبجە, بارزانی, فەیلی, ئێزیدی" لە سزا رزگاریان بێت و پێویستە قوربانیان قەرەبووی مادی و مەعنەوی بكرێنەوە, هەر لێبوردنێكی سیاسی لە تاوانی گەورە رەتدەكەینەوە.
-پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی تاوانی جینۆساید و داگیركاری كوردستان بداتەوە.

 تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی- KONCICC 
16-03-2026

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا