دوێنێ‌ شەو شەپۆلێکی هێرشی درۆنی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەندین شوێن دەنگی تەقینەوە بیسترا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
شەوی یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦ لە سنووری پارێزگای هەولێر ١١ درۆن تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تێکشکێندراون کە تەنیا لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا حەوت درۆنیان لە ئاسمانی شارەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە پێشتر بینراون و خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەدا دوو درۆنی دیکە ئاراستەی کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە کران و لەلایەکی دیکەشەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای سەیدسادق دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە کە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ئەو ناوچانەکە.
لە شاری سلێمانیش بە سێ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکێکی ناو شارەکە و بەهۆیەوە خانووەیەکی سێ نهۆمی بەتەواوی خاپوور بووە و زیان بە چەندین ماڵی دەوروبەریش گەیشتووە بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە

وتاری نووسەران