چەکدارانی نەناسراو بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، ئاگریان لە ژمارەیەک بیرە نەوت بەردا لە هەردوو شارۆچکەی عەزبە و تەییب فالـی سەر بە پارێزگای دێرەزوور.

ئەم ڕووداوانە دوای ئەوە دێن کە دەسەڵاتی ناوچەکە دەستی بەسەر ئەو بیرە نەوتییاندا گرتووەتەوە. 

 تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکەو ئەو کەس و لایەنانەی لە پشتیەوەن بڵاونەکردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت و هەڕەشەکان بۆ سەر دامەزراوە هەستیار و وزەکان بەردەوامییان هەیە.

وتاری نووسەران