لە درێژەی چالاکییەکانی مەراسیمی ڕۆژی شەهیدی شیوعی، ئەمڕۆ یەکشەمممە ١٥-٢-٢٠٢٦ سکرتێر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێر و بەشێک لە هاوڕێییان کۆمیتەکان، سەردانی گڵکۆی هاوڕێی سەرکردە کەریم ئەحمەد سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان و گڵکۆی شەهید بۆتان کەریم ئەحمەد یان کرد و چەپکەگوڵیان لەسەر گڵکۆی پڕ لە شانازییان دانا.

هەروەها سەردانی گڵکۆی ئەو شەهیدانەی حزب و گەلیان کرد کە لە گۆڕستانی فیردەوس ناسراو بە مەعمەل قیڕ ناسراوە بە خاک سپێردراون.

هاوڕێی سەرکردە کەریم ئەحمەد لە ١٤-٧-٢٠٢٢ لە تەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

شەهید بۆتانی کوڕی هاوڕێ کەریم ئەحمەد، لە خەباتی پێشمەرگایەتی و لەکاتی هێرشکردنە سەر پێگەکانی ڕژێمی بەعس لە سنووری شارۆچکەی هەریر، لە ڕۆژی ١٤-٧-١٩٨١ شەهید بووە.

May be an image of ‎monument and ‎text that says '‎이장 داوود أحمد كريم كریمأحمد_پیرداوود ،حاود‎'‎‎

No photo description available.

May be an image of text

وتاری نووسەران