
هاوڕێ کرێکار
ماوەیەکە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی قەزای خورماتوو، بەدەست خراپی شوینی کارکردنیانەوە دەناڵێینن و حکومەتی خۆجیی شارەکەش ، دەستی دەستیان پێدەکات و حزبی شیوعی و بەشێک لەحزبەکانی تری ،کێشەی کاسبکاران دەگەیەننە پارێزگاری سەڵاحەدین.
هێمن نوری، بەرپرسی کۆمیتەی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان بە ڕاگەیاند، ماوەیەکە قائیمقامی قەزای خورماتوو، بەزەبری هێز گرفت بۆ کاسبکارانی خورماتوو دروست دەکات و ناهێڵێت لەو شوێنەی خۆیان کاربکەن و هەر ڕۆژە و جێگایەکیان بۆ دیاری دەکات ئەوانیش بەهۆی خراپیەوە ڕەتی دەکەنەوە.
وتیشی : بەهۆی ئەوەی کاسبکاران کوردن بەزۆری ، بۆیە داوایان کرد لایەنە کوردییەکانی شارەکە کێشەکەیان بۆ چارەسەربکەن، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەبارەگای حزبمان کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان سازکرا.
لەدرێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشدا، لەچەند ڕۆژی ڕابڕدوودا سەردانی قائیمقامی قەزای خورماتوومان کرد و بەڵێنی چارەسەری کێشەکەی دا بەڵام ڕاستی نەکرد.
ئەوەشی خستە ڕوو، بۆیە ئەمرۆ وەک حزبە سیاسیە کوردییەکان و حزبی ئیسلامی عێراقی ، سەردانیی پارێزگا وسەرۆکی ئەنجومەن پارێزگای سەڵاحەدینمان کرد و بە یاداشتێک داوای چارەسەری ئەو گرفتەمانە کرد،ئەویش لای خۆیەوه بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکیدا بۆ چارەسەر وسبەی دەست بەکار دەبن