
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، ئافرەتێک کە بەهۆی بەکارهێنانی هەڵەی سوتەمەنییەوە تووشی سوتاوی ببوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێگای کوردستان، ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک ڕوویداوە. هەر بەپێی زانیاریەکانی ڕێگای کوردستان ئافرەتەکە بەهەڵە بنزینی لەبری نەوت کردووەتە ناو زۆپای ماڵەکەیەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر و سووتانی بەشێکی زۆری جەستەی.
هەرچەندە دوای ڕووداوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەستداوە دایکی سێ منداڵە و وەک باس دەکرێت هاوسەرەکەی پیشەی فرۆشتنی بەنزینە.