نامەی پیرۆزبایی

جەنابی بەڕێز کاک ئەبو کاروان
حزبی شیوعی کوردستان - عێراق (KCP-I)
هەرێمی کوردستانی عێراق

هاورێیانی ئازیز،

بەناوی کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی شیوعی کوردستان - عێراق بکەم بەبۆنەی ٩٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، حزبی شیوعی کوردستان (KCP-I) بە پابەندیی بە پرەنسیپەکانی خۆی ماوەتەوە و ڕۆڵێکی بنیاتنەری لە ژیانی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراقدا گێڕاوە. حزبەکە بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ بەشداریی کردووە لە برەودان بە گەشەپێدانی دیموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، و بەشداریی گشتی، و هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ خۆشگوزەرانیی کۆمەڵانی خەڵک.

حزبی کۆمۆنیستی چین و حزبی شیوعی کوردستان - عێراق خاوەنی دۆستایەتییەکی دێرین و مێژوویین و دیدووبۆچوونی هاوشێوەیان لەسەر ئایدۆلۆژیا هەیە. ئێمە ئاڵوگۆڕی تەندروستمان پاراستووە و پەیوەندییەکی پۆزەتیڤمان لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتر و فێربوونی یەکتر پەرەپێداوە. ئێمە ئامادەین بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و برەودان بە هاوبەشکردنی ئەزموونەکان لە بوارەکانی حوکمڕانیی حزب و گەشەپێداندا.
بۆ داهاتوو، کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لەگەڵ حزبەکەتان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دۆستانەکان و فراوانکردنی هاوکارییە کردەییەکان، بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکانمان.

هیوای پێشکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی نوێ بۆ حزبی شیوعی کوردستان - عێراق دەخوازم لە تێکۆشانەکانیدا.

لەگەڵ ڕێزی هاورێیان

لیو جون
کونسوڵی گشتی
کۆماری میللی چین
٣١ی ئاداری ٢٠٢٦

وتاری نووسەران