
هاوڕێ کرێکار - رێگای کوردستان
شەوی ڕابردوو، لەشاری سلێمانی دەنگی ژمارەیەک تەقینەوەی بیستران و ماڵێک کرایە ئامانجی هێرشی درۆنیەکان، بەرپرسێکی حزبی زەحمەتکێشانیش ئاشکرای دەکات، بارەگاکەیان وێران بووە.
ئەمجەد حسێن پەناهی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان بە رێگای کوردستانی ڕاگەیاند ، شەوی ڕابردوو بارەگای نوێنەرایەتی حزب، لەشاری سلێمانی لە ڕێگای دوو درۆنی خۆکوژی دووجار کراوەتە ئامانج.
لەبارەی زیانی بەئامانج گرتنی بیناکەیانەوە، ئاشکرای دەکات، بیناكەیان بەتەواوی ڕووخاوە، هەرچەند چۆڵ بووە، کە دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاری .
دوا بەدوای هێرشە درۆنیەکە، گروپی ئەسحاب ئەلکهف، بەرپرسیارێتی خۆی ئاشکرا کرد لەهێرشکردنه سەر بارەگاکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەشاری سلێمانی .