ڕێگای کوردستان


​لێدوانێکی نوێی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پێش جەژنی قوربانی یەکلایی کردەوە. 
وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند کە تاوەکو مانگی پێنج کۆتایی نەیات، داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغدا نانێردرێت.

ئەم لێدوانەی ئاواتی شێخ جەناب پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچە خۆرانی هەرێمی یەکلایی کردووە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە فەرمانبەران پێش جەژنی قوربان چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچە نەبن،تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە حکومەتی نوێی عێراق، وەک نیازپاکی مووچەی ئەم مانگە خەرج بکات.
ناردنی داهاتی نانەوتی مەرجێکی سەرەکیی حکومەتی فیدراڵە بۆ تەمویلکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بەڵام هەرێم هەر مانگەی بە بیانوویەک ناردنی داهاتی نانەوتی دوا دەخات و بەو هۆیەشەوە مانگانە مووچە دوا دەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش ناکرێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا