پارتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (البارتي) پیرۆزبایی لە نەوەدووەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات

ئەمە دەقەکەیەتی

برای بەڕێز کاک ئەبو کاروان، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

سڵاوێکی کوردیی ڕاستگۆیانە...

بەبۆنەی نەوەدووەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە دێرینەکەتان، خۆشحاڵین لە پارتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (البارتي)، بەناوی سکرتێری حزب بەڕێز عەبدولڕەحمان حەبەش، گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و لە ڕێگەی ئێوەشەوە ئاڕاستەی سەرجەم کادیر و ئەندامانی حزبی شیوعی کوردستانی برا بکەین، بەو هیوایەی هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن لە کاروانی خەباتتاندا.

ئەم یادە وێستگەیەکی خەباتگێڕانەی گرنگە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا و ڕەنگدانەوەی میراتێکی درێژی کاری نیشتمانی و داکۆکیکردنە لە دۆزی گەلەکەمان و مافە ڕەواکانی. ئێمە دڵنیاین کە حزبتان بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ڕەوتی دیموکراسی و خزمەتکردن بە دۆزی جەماوەر.

ئەم یادە لە کاتێکدا دێت کە ناوچەکە و جیهان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبن،  ئەو ئالەنکاریانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر کوردستان و عێراق هەیە، پێویستییان بە هەماهەنگی و نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان هێزە نیشتمانییەکان هەیە و هەروەها پەیڕەوکردنی دیدگای واقیعی و بەرپرسانە کە لە بەرژەوەندی گەلەکەماندا بێت و دەستکەوتەکان بپارێزێت.

لە کاتێکدا ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە، جەخت لە قووڵی پەیوەندییە برایانە و خەباتگێڕانەکانی نێوان هەردوو حزبمان دەکەینەوە و پەرۆشیمان بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە دۆزی کورد و کوردستان و پرسە باڵا نیشتمانییەکان بکات.

لەگەڵ ڕێز و پێزانینی زۆردا،

کۆمیتەی ناوەندی
پارتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (البارتي)
٢ / ٤ / ٢٠٢٦

وتاری نووسەران