

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ٦٦٣ ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستە داراییەکانی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم، خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەشڵێت: چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
