
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن. بەپێی زانیارییەکانی وەزارەت، بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سێ ئەگەری سەرەکی لەبەردەم لیژنەی باڵای وەزارەتدایە بۆ یەکلاکردنەوە.
ئەو سێ ئەگەرەی کە وەزارەتی پەروەردە تاووتوێیان دەکات بریتین لە: یەکەمیان درێژکردنەوەی پشووی خوێندن بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە؛ دووەمیان پەیڕەوکردنی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین بە شێوازێکی ئارەزوومەندانە؛ وەک بژاردەی سێیەمیش دەسپێکردنەوەی ئاسایی دەوام لە قوتابخانەکاندا دیاری کراوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەدا، پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، وەزارەتی پەروەردە یەکێک لەم سێ بژاردەیە وەک بڕیاری فەرمی ڕابگەیەنێت و چارەنووسی دەوامی قوتابییان و مامۆستایان بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلا بکاتەوە.