بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە".

پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە،"میوانداری جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی کەرتی نەوت دەکرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەکە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ٩ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت و تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەرەکانی جەیهانی تورکیا، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەکۆبوونەوەکە ئامادە دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە روونکردنەوەیەکدا کە شەوی ١٥ ی ئادار وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاوی کردەوە، بە شەش خاڵ وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوەو کە هەرێمیان " تاوانبار کردووە " ڕێگا نادەن نەوتی عێراق لە بۆری کوردستانەوە بنێردرێت بۆ جیهان و لەوی بفرۆشرێت لە کاتێکدا کە رێگای ناردنی لە بەسرەوە بۆ کەنداو بەهۆی شەڕەوە داخراوە.

لە بڕگەیەکی روونکردەوەکەدا هاتووە " حکومەتی ئیستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابلوقەیەکی خنکێنەری بە بیانووی جێگیرکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوە، هیچ جوڵەیەکی بازرگانی نەماوە و ئامادە نیە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردووە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا