ئەبوكاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، حزبی شیوعی كوردستان، بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە
كوردي- عربي
پیرۆزبایی و دەستخۆشی
بەبۆنەی سەركەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ لە مەكسیك، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەك بە یەكی یاریزانان، تیمی ڕاهێنەران، دەستەی كارگێڕی، و هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكاری سەركەوتن بون . .
ئەم دەستكەوتە دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق دێت لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بە ئەنجامی (٢-١). جێگەی شانازییەكی زۆرە كە سێ یاریزیان لە كوڕە لێهاتووەكانی هەرێمی كوردستان: (ئاكام هاشم لە هەولێر، ئاكام فەرەج لە سلێمانی و میرخاس دۆسكی لە دهۆك) ڕۆڵێكی كاریگەر و بەرچاویان لەم سەركەوتنە نیشتمانییەدا گێڕا.
دووبارە پیرۆز بێت و بەهیوای سەركەوتنی بەردەوام.
ئەبوو كاروان
١ی نیسانی ٢٠٢٦
تهنئة
بمناسبة التأهل التاريخي للمنتخب الوطني العراقي إلى مونديال 2026 في المكسيك، أتقدم بأحر التهاني والتبريكات لكافة اللاعبين، والكادر التدريبي، والهيئة الإدارية، وجميع من ساهم في تحقيق هذا الإنجاز الكبير.
يأتي هذا الاستحقاق بعد فوز منتخبنا على نظيره البوليفي بنتيجة (2-1). ومن دواعي الفخر والاعتزاز أن يكون لثلاثة لاعبین من أبناء إقليم كوردستان المبدعين: (آكام هاشم من أربيل، آكام فرج من السليمانية، وميرخاس دوسكي من دهوك) دوراً مؤثراً وبارزاً في تحقيق هذا النصر الوطني.
مبارك لمنتخبنا، ومع تمنياتنا بدوام النجاح والتألق.
أبو كاروان
1 نيسان 2026

وتاری نووسەران