باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و داوای لێکردن بە زووترین کات خاکەکە جێبهێڵن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەکە، ئەم هۆشدارییە دوای زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان دێت، بەتایبەت ئەو مەترسییانەی بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی میلیشیاکان و بەردەوامی هەڕەشەی موشەکی بۆ سەر ناوچەکە دروستبوون.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە بارودۆخی ئەمنی نادیارە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی سەلامەتییان و هەرچی زووە گەشتەکانیان بۆ دەرەوەی عێراق ڕێکبخەن.

وتاری نووسەران