وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردوەتەوە و هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت " ئێران باجێکی قورسی لە ئیسرائیل دەسەنێت بەهۆی ئەو تاوانانەی دەیانکات" و سوپای پاسدارانیش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کارگەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەکات.
  عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئیسرائیل دوو گەورەترین کارگەی پۆڵا و وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و شوێنە ئەتۆمییە مەدەنییەکان و چەند ژێرخانێکی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد، لەگەڵ ئەمەشدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشەکانی کردووە".
" ئەم هێرشانەش پێچەوانەی درێژکردنەوەی ئەو مۆڵەتە دیپلۆماسیەیە کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێداوە"، وەزیری دەرەوەی ئێران وا دەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە سوپای پاسداران  لە بارەی هێرشی سەر کارگەکانی پیشەسازی ئاسن و پۆڵا لە هەردوو پارێزگای خۆزستان و ئیسفەهان، هەڕەشەی بە هێرشکردنە سەر شەش گەورە کارگەی پیشەسازی ئیسرائیل و پێنج وڵاتی عەرەبی کەنداو کردووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا