ڕێگای کوردستان

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ​دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق گروپێکی ڕێکخراوی سەر بە حزبی بەعسی قەدەغەکراوی بە ناوی (عێراق شموخ) ئاشکرا کرد. 
ئەم گروپە، کە لەلایەن جەمال مستەفا، زاوای سەدام حسێنەوە سەرپەرشتی دەکران، پلانی وردیان بۆ ئەنجامدانی کودەتا و ڕوخاندنی حکومەتی ئێستا هەبووە.
بەپێی بۆچونی چاودێرانی سیاسی، ​مەترسییەکانی بەعس هێشتا بە جددی ماونەتەوە، چونکە ئەم گروپانە سوود لە بۆشاییە ئەمنییەکان و ناڕەزایەتییە سیاسییەکان وەردەگرن بۆ تێکدانی سەقامگیری. 
پێشیان وایە زیندوبوونەوەی چالاکییەکانیان لە سنوری کەرکوک بۆ پێگەی ستراتیژی و فرەپێکهاتەیی شارەکە دەگەڕێتەوە، کە وەک ناوەندێکی گرنگ بۆ خۆحەشاردان و ڕێکخستنەوە دەیبینن.

چاودێران ئاماژەی پێدەکەن، ​ئەمە جاری یەکەم نییە لە کەرکوک شانەکانی بەعس هەڵدەوەشێندرێنەوە، ناوچەکە چەندین جار بووەتە شوێنی بەیەکگەیاندنی سەرکردە حەرەکییەکان لە شەش پارێزگای جیاوازەوە. 

چاودێران دەڵێن ، ئەم هەوڵانە نیشانەی ئەوەن کە بیری بەعس هێشتا لە هەوڵی گەڕانەوەدایە بۆ دەسەڵات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، ئەندامانی دەستگیرکراو دانیان بەوەدا ناوە کە چاوەڕوانی کاتژمێری سفر بوونە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان، بەڵام پێشوەختە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پلانەکەیان پووچەڵکرایەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا