
ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتی میوانداریکردنی لەسەر مێزی سەرنوسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵی فەرمی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ناتوانێت دوای ئێران بەبێ دوژمن بژیت و دەبینین کە نەتەنیاهۆ هەوڵدەدات تورکیا وەک دوژمنێکی نوێ بناسێنێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا کێشەیەکی گەورە و مەترسییەکی جددییە بۆ سەر تورکیا، و باسی لەوەکرد کە ئەوەی ئیسرائیل ئێستا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە هیچ کارێکی دژی سوریا نەکردوە، بەو مانایە نییە کە لە داهاتودا کارێکی وا ناکات.
فیدان جەختی لە پێویستی ئەوە کردەوە کە هەر دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پابەند بێت بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دیکە و ئاسایشیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنیدا.