ڕێگای کوردستان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، ململانێیەکی توند لەناو لایەنە شیعەکاندا سەریهەڵداوە.
حزبی دەعوەی ئیسلامی بە فەرمی نوری مالیکی وەک تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەناسێنێت، بەڵام لە بەرامبەردا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سوورە لەسەر ئەوەی کە محەمەد شیاع سودانی کاندیدی یەکەم و سەرەکیی ئەوانە.
ئەم دۆخەی ئێستا نیشانەی ئەوەیە کە ماڵی شیعە تووشی هەمان ئەو نەخۆشییە بووە کە ساڵانێکە کورد بەدەستێوە دەناڵێنێت، ئەویش نەخۆشیی پەرتەوازەیی و ململانێی توندی سەر پۆستەکانە. وەک چۆن کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆست لایەنە کوردییەکانی دابەشکردووە، ئێستاش لە بەغدا پۆستەکان یەکڕیزیی شیعەکانیان پەرت و بڵاو کردووە و بەرژەوەندیی حزبی خراوەتە پێش ڕێککەوتنی نیشتمانی.
بڕیارە سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام بدات بۆ یەکلاییکردنەوەی یەک ناو. ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن، ئایا سبەی ئەم پەرتەوازەییە کۆتایی دێت، یان ململانێی پۆستەکان ماڵی شیعە زیاتر بەرەو لێکترازان دەبات؟

وتاری نووسەران