لە كۆبوونەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئەمەریكا باس لە تێكەڵ بوون و دژایەتیكردنی تیرۆر و پاراستنی مافی پێكهاتەكانی سوریا كرا.

رۆژی هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو دیدارەی کە شاندی سوری، کە پێکهاتبوو لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و ئیلهام ئەحمەد، لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆکردەوە، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پرسی تێکەڵبوون و دەستەبەرکردنی مافی هەمو پێکهاتەکانی سوریا لە پرۆسەی سیاسییدا، کە لە سەروی هەمویانەوە کورد و دروزەکان، لەگەڵ گرنگیی بەردەوامبوون لە شەڕی دژی داعش تاوتوێکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، مارکۆ ڕۆبیۆ  جەختیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی سوریا، پرۆسەی تێکەڵبوون، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هەریەكە لە مەزلوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و  ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بە نوێنەرایەتی شاندی سوریا لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئەڵمانیا كۆبوونەوە.

وتاری نووسەران