
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی (بەغداد – کەرکوک) بەرامبەر گوندی مەفتول، هەشت سەربازی سووپای عێراق بوونە قوربانی .
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ڕوداوەکەدا،سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەڕجەم قوربانیەکان، سەرباز وئەفسەری لیوای ٨ی فیرقەی ۳۲ ی سوپای عێراقن
