
🔻کچ بە نۆ ساڵی ناچار بە هاوسەرگیری دەکرێت
حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بەردەوامە لە پێشێلکاریەکانی بەرانبەر بەمافی ئافرەتان و چەوساندنەوەیان.
لە نوێترین پێشێلکاریدا تاڵیبان یاسایەکی نوێی دەرکردووە کە تێیدا تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان کەم دەکاتەوە بۆ نۆ ساڵ و بێدەنگیی کچانیش وەک ڕەزامەندی بۆ هاوسەرگیری دادەنێت.
بەپێی یاساکە کە لە لایەن ڕێبەری باڵای تاڵیبانەوە پەسەند کراوە، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە باوک و باپیران بۆ ڕێکخستنی هاوسەرگیریی منداڵەکانیان و یاسای پێشوو کە تەمەنی هاوسەرگیری بە ١٦ ساڵ دیاری کردبوو لادراوە.
ئەم بڕیارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی سەرکۆنەو شەرمەزارکردن بووەتەوە و وەک جیاکاریی ڕەگەزی وەسف کراوە. شارەزایان هۆشداری دەدەن کە هاوسەرگیریی پێشوەختە مەترسی گەورە لەسەر ژیان و تەندروستی کچان دروست دەکات، بەتایبەت کە لە ئێستادا ٣٢٪ی گیانلەدەستدانی کچانی تەمەن ١٥ بۆ ١٩ ساڵ لە ئەفغانستان بەهۆی دووگیانییەوەیە. هاوکات دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری داوەتە سەرکردەکانی تاڵیبان لەسەر ئەم پێشێلکارییانە.
