
دوای پەرەسەندنەكانی شەڕ لەنێو خاكی لوبنان بەتایبەتیش كوژرانی چەند ئەفسەرێكی حكومەتی لوبنان بەدەستی ئیسرائیل، میسر داوای لە ئیسرائیل كرد دەستبەجێ لە خاكی لوبنان بكشێتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ڕاگرتنی هێرشه دوباره‌بوه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی لوبنان و ناچاركردنی ئیسرائیل بۆ ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی لوبنان"، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ده‌بێته هۆی گرژی و ئاژاوه و ناسه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پشتگیری له هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و ڕێگریكردن له فراوانبونی ململانێكان، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
باسی له‌وه‌شكردوه، پشتیوانی ته‌واو له یه‌كێتی ده‌وڵه‌تی لوبنان و دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، داواشده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ و ته‌واوه‌تی ئیسرائیل له هه‌مو خاكی لوبنان بكشێته‌وه و بڕیارنامه‌ی 1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێبكات، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ری لوبنان و خاكه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش دوای دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ردولا كه واشنتن میوانداری ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی له مانگی (ئایار/5)ی ڕابردو درێژبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پاڵنانی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردولا به‌ره‌و لێكتێگه‌یشتنی ئه‌منی فراوانتر هات.
