لەسەر ناكۆكی و گرژیەكانی هێزەكاانی شەرع و سوریای دیموكرات نەتەوە یەكگرتوەكان هاتە دەنگ و دەڵێ‌ دەبێت رێگەی ئاشتی بگرنەبەر و گرژیەكان كۆتایی پێبهێنن.

لەبارەی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، وتەبێژەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی کردوومانە،هەرچی لەدەستمان بێ بۆ هاندانی لایەنەکان تاوەکو بەردەوامن بن لە گفتوگۆ، دەیکەین.''

دەشڵێت "ئەو هەنگاوە (دانوستاندنەکان) پێویستی بە یەکخستنی دەزگە ئەمنییەکان هەیە، لەپێناو بەرژەوەندی هەموو سوورییەکان، ئێمەش بەردەوام ئامادە دەبین بۆ کارکردن بەو ئاراستەیەدا.''

 رۆژی سێشەممە شەڕ و ئاڵۆزی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و هەسەدە روویدا، ئاسایشی نێوخۆی حەلەب سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە، "سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦  کەسی دیکەش برینداربوون.'' گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا تۆمەتبار دەکات بە "تانک، تۆپ و کاتیۆشا" هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر سێ گەڕەکی شارەکە کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار سڤیلی تێدایە.''

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا