
بەردەوامی شەڕی ئەمەریكا-ئیسرائیل و ئێران، بەتایبەتیش داخستنی گەرووی هورمز كە شادەماری هەناردەی نەوتی وڵاتانی خەلیجە نرخی نەوتی بەرز كردەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی 2.48 دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 2.5%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 102.69 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساسی نێوان 2.42 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.6%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 95.92 دۆلار.
گه‌روی هورمز كه خاڵی تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی 20%ی بازرگانیی نه‌وت و گازی سروشتی شلكراوی جیهانه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێرانه‌وه پهككهوتوه، كه چوه‌ته هه‌فته‌ی سێیه‌می خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی كه‌میی دابینكردن و به‌رزبونه‌وه‌ی تێچوی وزه و به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه دروستكردوه.