
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە مشتەبا خامنەیی ڕابەری ئێران، بەهۆی ئەو برینە سەختانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بەریکەوتووە، فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ڕاسپاردووە لە جیاتی ئەو بڕیارە سیاسی و سەربازییەکان بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەدەست کێشەی قسەکردن و سووتانی توندی دەموچاو و لێوەکانیەوە دەناڵێنێت و چاوەڕوانی چاندنی قاچێکی دەستکرد دەکات.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە سیفەتی پزیشک سەرپەرشتی چارەسەرەکانی دەکات. لە ئێستادا پەیوەندیکردن لەگەڵ خامنەیی تەنها بە شێوەی نووسراو و لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوەیە، چونکە لەژێر چاودێرییەکی توندی پزیشکیدایە و گەیشتن پێی زۆر ئەستەم بووە.