
محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یامێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر کاندیدکردنی عه‌لی زه‌یدی.
له په‌یامه‌که‌ی سودانیدا هاتووه: "دوای پشت به‌ستن به خودا و به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چارەسەرێک بۆ بنبەستی سیاسی، هەروەها بەهۆی نەهاتنەدیی کۆدەنگی بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لەو ناوانەی کە پێشتر وەک کاندید پێشنیار کرابوون، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم پرسەی سپارد بە من و برای بەڕێز مالیکی."
سه‌رۆک وه‌زیران ڕوونیکردووه‌ته‌وه: "ئێمەش پێشنیارێکمان پێشکەش بە سەرکردەکانی چوارچێوە کرد، ئەویش کاندیدکردنی برای بەڕێز (عەلی زەیدی) بوو، پێشنیارەکەش بە کۆدەنگی ڕەزامەندی لەسەر درا."
