
وەزارەتی نەوتی عێراق رەخنە لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەداتەوە و ئاگاداریان دەكاتەوە كەچیدی رێگری لە هەناردەی نەوت نەكەن، بەپێچەوانەوە حكومەتی فیدراڵ هەموو دەسەڵاتە یاساییەكانی خۆی بەكاردەهێنێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێمه به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه كردوه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له حكومه‌تی هه‌ولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه به‌یاننامه‌یه‌كی ته‌واو سیاسی بو كه هه‌ڵوێستی حزبی تێدابو، نوێنه‌رایه‌تی دیدگای پیشه‌یی و یاساییش بۆ كاركردن له كه‌رتی نه‌وتدا ناكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی له‌سه‌ر بۆری نه‌وتی كه‌ركوك – جه‌یهان سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕوبه‌ڕومان بونه‌ته‌وه، هیواداره له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ته‌واوبێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی ئێستا، وه‌زاره‌ت داوایكردوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و بۆرییه‌ی وێستگه‌ی سارلو له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و وێستگه‌ی فیشخابور به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان به‌كاربهێنرێت بۆئه‌وه‌ی ڕۆژانه له 250 هه‌زار به‌رمیل زیاتر هه‌نارده نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق زیاد بكرێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی ده‌گاته نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌م به‌رهه‌مه به له‌به‌رچاوگرتنی نرخه به‌رزه‌كانی ئێستا، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه به‌هۆی داخستنی گه‌روی هورمزه‌وه دروستبوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌پێی ڕێككه‌وتنی بۆریی عێراق و توركیا (ITP)، ئه‌و بۆرییه دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی فیدڕاڵییه و توانای ڕۆژانه‌ی له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیاتره، ڕێگاكه‌ی له‌ژێر ئیداره‌دانی ڕاسته‌وخۆی حكومه‌تی فیدڕاڵیدایه، چ له ڕوی یاساییه‌وه و چ له ڕوی سیاسییه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی كارپێكردنی بۆرییه‌كه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌یه تا توانای ته‌واوی خۆی، لایه‌نی توركی كراوه‌یی خۆی بۆ ئه‌مه ده‌ربڕیوه، وه‌ك به‌شێك له پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش، بۆرییه‌كی به‌دیلێكی نوێ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆرییه دروستده‌كرێت، كه ته‌واوكه‌ری پڕۆژه‌ی بۆری به‌سره-حه‌دیسه‌یه و پلانی بۆ داڕێژراوه، بۆیه داوا له حكومه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ین سه‌رله‌نوێ به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردن، ئه‌گه‌ر ڕه‌تیبكاته‌وه، حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌مو ڕێوشوێنێكی یاسایی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.