
رێگای كوردستان
رۆژی سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا، "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین" (IDCPC) بە فەرمی بانگهێشتنامەیەکی ئاست بەرزی ئاراستەی "سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" کرد. بەپێی ئەم بانگهێشتنامەیە، ئەم سەنتەرە دەبێتە یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاستی جیهان کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٦دا وەک میوانێکی ڕەسمی دەوڵەت پێشوازی لێبکرێت
.لە یەکەم رۆژی بەرنامەی شاندەکە سەردانێکی مەیدانی بۆ "مۆزەخانەی مێژووی حزبی شیوعی چین" لە پەکین کرد. مۆزەخانەکە وەک "سەنتەرێکی زاکیرەی زیندوو" وێنا کرا، کە تێیدا مێژووی تێکۆشان وەک بنەمایەک بۆ بونیادنانی داهاتوو نیشان دراوە. شاندی سەنتەرەکە لە نزیکەوە ئاشنای ئەو ئیرادە سیاسییە بوون کە توانیویەتی مۆدێلێکی نوێی گەشەپێدان و حوکمڕانی بخوڵقێنێت
.ئەم سەردانە دەرفەتێکی مەعریفی بوو بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن چین "تێکۆشانی ڕابردوو" دەبەستێتەوە بە "تەکنەلۆژیای داهاتوو" و "حوکمڕانی جیهانی"
گرنگیی بانگهێشتنامەکە و سەردانی سەنتەرەکە وەک یەکەمین میوانی ساڵی ٢٠٢٦ دانپێدانانێکی فەرمییە بە ڕۆڵی فیکریی سەنتەرەکە لە دەستپێشخەرییە جیهانییەکاندا و تێگەیشتن لە مۆدێلی چینی .
. ئەم پەیوەندییە دەبێتە پردێکی گرنگ بۆ گۆڕینی "ململانێی شارستانیەتەکان" بۆ تەواوکاریی شارستانی و کارکردن لەسەر بەها هاوبەشە مرۆییەکان
ئەم پێشوازییە فەرمییە، پێگەی سەنتەرەکە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە شیکردنەوەی گۆڕانکارییە جیهانییەکان بەهێزتر دەکات و دەبێتە دەسپێکی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە پێناو داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی.

