
ڕۆمان گۆفمان، سەرۆکی نوێی مۆساد، لە یەکەم لێدوانیدا هەڕەشەی توند دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "ئەرکی ئیسرائیل لە تاران هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
جەختی کردەوە کە مۆساد لەنێو جەرگەی تاراندا زانیاریی وردی هەواڵگریی بۆ پەکخستنی مووشەکەکانی ئێران پێشکەش بە سوپا کردووە و چل ڕۆژی ڕابردووی شەڕیشی بە دەستکەوتێکی گەورە وەسف کرد.
ئەم پەیامە دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دێت لە پاکستان، کە وایکردووە ئیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل، فەرمانی بەرزترین ئاستی ئامادەباشی جەنگی بۆ تەواوی سوپا دەربکات.
بەپێی ماڵپەڕی "وای نێت"ی ئیسرائیلی، تەلئەبیب دەستی بە ڕێکارە جەنگییەکان کردووە و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نزیک دەکات.
به پێی ڕاگهینراوهكانی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وا بڕیاره گۆفمان لە سەرەتای مانگی حوزەیران دەستبەکاربێت.